یه‌په‌گه‌ چه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بازاڕی ڕه‌ش ده‌فرۆشێت

:: AM:10:30:16/07/2018 ‌

ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی داعش به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ درابوو، ئێسته‌ له‌ بازاڕی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێ ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی خه‌رجی و پێداویستی ژیانیان.

ئاژانسی sputnikی ڕووسی له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌ج و كشانه‌وه‌یان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات، پێویسته‌ پێش ڕۆیشتنیان چه‌كه‌كانیشیان به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بده‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێیان درابوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ لۆكاڵییه‌كانی باكوری سووریا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م چه‌كانه‌ ئێسته‌ له‌ بازاڕی ڕه‌ش له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ ده‌فرۆشرێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ دوای ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان، توركیا له‌ دژیان بوه‌ستێته‌وه‌ و ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌رپا بكات له‌ باكوری سووریا، بۆیه‌ ئه‌وان چه‌كه‌كانیان بۆ چه‌كدارانی گرووپه‌كانی تر ده‌فرۆشنه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن. 

له‌ دیسێمبه‌ری ساڵی 2017، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ بڕی 393 ملیۆن دۆلار چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا نارد، هه‌روه‌ها بڕیاری دا به‌ دروستكردنی هێزێكی گه‌وره‌ی كوردان به‌ نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ بكات له‌سه‌ر سنووری توركیا.  


وشە - په‌یام محه‌مه‌د