وه‌ك هه‌ر كارێكی تری هونه‌ری، ئاریاس جاڤان به‌شێكی كه‌می كلیپه نوێكه‌ی له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا و داوا ده‌كه‌ن بڵاو نه‌بێته‌وه.
ئاریاس جاڤان گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كورته‌یه‌ك له كلیپه نوێكه‌ی بڵاو كرده‌وه و به‌و هیوایه بوو له لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێ بكرێت.
به پێچه‌وانه‌وه، هه‌وادارانی ئاریاس ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له‌و كورته ڤیدیۆیه گرت كه ئاریاس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چونكه دیمه‌نه‌كه ئاریاس و كچێكی تا ڕاده‌یه‌ك ڕووت پێشان ده‌دات كه له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه.
ئه‌م دیمه‌نه‌ش هه‌رایه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گشتی و ئینستاگرام به‌تایبه‌تی دروست كرد، هه‌وادارانی پێیان وایه ئه‌م كلیپه‌ی ئاریاس دووره له كولتووری كورده‌واری و ده‌ستپێكی هێنانه ناوه‌وه‌ی كولتووری بیانی و ناشیرینكردنی هونه‌ری كوردییه.
ئاریاس تا ئێسته هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كلیپه‌كه‌یه‌وه نه‌داوه و دیاریش نییه كلیپه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه یان نا، ئه‌گه‌ر بڵاویشی بكاته‌وه كه‌ی ده‌یكات؟.
شایه‌نی باسه، ئاریاس خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی "چاره‌نووس" توانی هه‌وادارێكی زۆر كۆ بكاته‌وه.