دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ڵمانیا له پڕۆژه‌ی بۆڕی گازی نۆرد ستریم 2 كرد، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین دواجار به داواكه ڕازی بوو.
ئاژانسی
sputnik ڕای گه‌یاند، دواجار دۆناڵد تره‌مپ داواكه‌ی قبووڵ كرد و ڕێی دا ئه‌ڵمانیا به‌شێك بێت له پڕۆژه‌ی دروستكردنی بۆڕی گازی نۆرد ستریم 2 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی، ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا دێت.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز ئاشكرای كرد كه ئه‌ڵمانیا مافی خۆیه‌تی به‌شدار بێت له پڕۆژه‌یه‌كی وا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانێت ئه‌مه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌ندامبوونی له ناتۆ ده‌بێت، له كۆتاییشدا هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو، تره‌مپ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ڵمانیا ڕێی پێ نادرێت ڕێككه‌وتنی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكات و به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی مۆسكۆ، به‌ڵام دوای دیداره‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ پوتین بیروبۆچوونی پێچه‌وانه كردووه‌ته‌وه.
نۆرد ستریم 2 پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆڕی گازییه كه له ڕووسیاوه بۆ ده‌ریای بالتیك ده‌چێت و به ئه‌ڵمانیا تێ ده‌په‌ڕێت، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی دروست ده‌كرێت و وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و سوید و فینله‌ند هاوبه‌ش ده‌بن لێی، بڕیاره له ساڵی 2019 ده‌ست به كاره‌كانی بكات و ساڵانه 55 ملیار مه‌تر چوارگۆشه گازی ڕووسیا بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپای به‌شداربوو له پڕۆژه‌كه دابین ده‌كات.