په‌رله‌مانى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه، به‌پێى كارنامه‌ى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنى خۆى له‌سه‌ر تاوتوێكردنى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك له كارنامه‌ى په‌رله‌مان هاتووه، له دانیشتنى ئه‌مڕۆ گفتوگۆكردن له باره‌ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت كه له‌لایه‌ن لیژنى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پێڕه‌وى ناوخۆ ئاماده كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره 26ى ساڵى 2014، بڕگه‌ى هه‌شتى له ماده‌ى 56 ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به ژماره‌ى یه‌كى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
په‌رله‌مانتاران له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیان باسیان له‌وه كردووه، گۆڕانكارى گه‌وره له پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان كراوه و له‌وانه یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێك ده‌هێنرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه ئه‌و ده‌سته‌یه له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فڕاكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت.
ئه‌م دانیشتنه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان دانیشتنى ژماره هه‌شتى خولى به‌هاره‌ى ساڵى پێنجه‌م ده‌بێت، له خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان.