ئایا رۆدرێگیز دەگەڕێتەوە ریال مەدرید؟

:: PM:12:35:17/07/2018 ‌

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان خامیس رۆدرێگیزی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی كۆڵۆمبی ئەمساڵیش هەر لە ریزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەمێنێتەوە و ناگەڕێتەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

بەرپرسی كۆمپانیای (جێستیفووت)ی تایبەتی خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی رۆدرێگیز ئاشكرای كرد كە ئەو یاریزانە كۆڵۆمبییە تا تەواوبوونی ماوەی خواستنەكەی (هاوینی ساڵی داهاتوو) هەر لە ریزی یانەی بایرن میونشن دەمێنێتەوە.

بەرپرسەكە جەختیشی كردەوە بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان یانەی ریال مەدرید و بایرن میونشن تا كۆتایی وەرزی داهاتوو یانەی شاهانە ناتوانێ رۆدرێگیز بگەڕێنێتەوە یانەكەی و بەڵكو هەر لە خولی ئەڵمانیا دەمێنێتەوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردبووەوە كە یانەی ریال مەدرید دەیەوێ لەم هاوینەدا رۆدرێگیز بگەڕێنێتەوە ریزی یانەكەی دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بۆ ریزی یانەی یۆڤانتۆس، بەڵام بەرپرسەكەی بەڕێوبەری كارەكانی هەموو ئەم دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

یانەی ریال مەدرید هاوینی ساڵی رابردوو بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشێوەی خواستن رۆدرێگیزی دا بە یانەی بایرن میونشن و لەبەرامبەریشدا هەر ساڵێك 5 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرێ لەگەڵ ئەگەری كڕینی ئەم ئەستێرەیە لە هاوینی 2019 بەشێوەی یەكجار بە بەهای 35.2 ملیۆن یۆرۆ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م