ئه‌حمه‌د به‌درى په‌ڕله‌مانتارى پێشووى عێراق، به‌دوورى ده‌زانێت عه‌بادى بۆ جارى دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانه".
ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د به‌درى په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له پێگه‌ى به‌غداد نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، به دوورى ده‌زانێت بۆ جارى دووه‌م عه‌بادى ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له هۆكاره‌كه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێ، "خۆپێشانده‌ران داواى مافه ره‌واكانى خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یان ره‌ت كرده‌وه چیتر قبووڵى ئه‌و بێده‌نگییه بكه‌ن كه حكوومه‌ت له به‌رانبه‌ر كار و خزمه‌تگوزاریى ئه‌وان ده‌ینوێنێ، ئه‌مه‌ش وایكرد، به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كان روو بدات".
دواتریش باس له رۆڵى مه‌رجه‌عه‌كان ده‌كات كه چۆن پشتى حكوومه‌تى نه‌گرت و پاڵپشتى له خه‌ڵك كرد، ئه‌حمه‌د به‌درى ده‌ڵێ "دواى ئه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران ده‌ركه‌وتن و داواكانیان له حكوومه‌ت كرد، پاڵپشتى مه‌رجه‌عى باڵایان به‌ده‌ست هێنا".
ئه‌مڕۆ ده‌یه‌م رۆژه خۆپێشاندان له به‌غداى پایته‌خت و پارێزگاكانى باشوورى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، خۆپێشانده‌ران حكوومه‌تى عه‌بادى به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات بۆ جارى دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
بۆیه له چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ندان شێوازى بۆ دامركاندنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان تاقى كردووه‌ته‌وه.