سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى حه‌ج و زیاره‌ت له ئێران رای گه‌یاند، سبه‌ى چوارشه‌م یه‌كه‌م كاروانى حاجییانى ئێران ده‌گاته سعوودیه.
حه‌مید محه‌مه‌دى سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى حه‌ج و زیاره‌ته ئاینه‌كان، له لێدوانێكى بۆ
كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى ئێران گوتوویه‌تى بۆ ئه‌مساڵ 86 هه‌زار ئێرانى رێوڕه‌سمى حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
محه‌مه‌دى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى ئیمام خومه‌ینى له تاران یه‌كه‌م فڕۆكه‌ى حاجییان به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت. بۆ گواستنه‌وه‌ى حاجییانیش هه‌ردوو هێڵى فڕۆكه‌وانى ئێران و سعوودیه 310 گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له ناو ئێران سنوورداره، به‌رپرسى دامه‌زراوه‌ى حه‌ج گوتوویه‌تى هه‌ر كه‌سێك سه‌فه‌رى حه‌ج ده‌كات، ئه‌وا ده‌توانێ بڕى 200 دۆلار له بانكى نیشتمانى رابكێشێت.
له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌شیان ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییان له 26ى مانگى داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و تا 15ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر ده‌خایه‌نێ.
به‌هۆى جیاوازیى مه‌زه‌وى و ململانێى سیاسى له نێوان ئێران و سعوودیه، ساڵانه رێوڕه‌سمى حه‌جكردن بۆ ئێرانییه‌كان ئاسایى نابێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار حاجییه‌كانى ئێران به نانه‌وه‌ى ئاژاوه له كاتى رێوڕه‌سمه‌كه تۆمه‌تبار كراون.