بێگومان نرخی خواردنه‌كان و ئاره‌زووی خواردنه‌كان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت، لێره‌دا ده‌توانین بۆمان ڕوون بێته‌وه كه به یه‌ك دۆلار ده‌توانین چی بخۆین؟
ماڵپه‌ڕی
BuzzFeed بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك، پرسیاری له چه‌ندان هاووڵاتی وڵاته جیاوازه‌كان كردووه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان پێ بێت، له وڵاته‌كه‌یان ده‌توانن چ خواردنێكی پێ بكڕن؟
وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
_ هۆڵه‌ندا:
یه‌ك ژه‌می ته‌واوی به‌یانی، به قاوهشهوه.
_ هه‌نگاریا:
بوتڵێك شه‌راب.
_ ئیتاڵیا:
یه‌ك سوپلی (خواردنێكی ئیتاڵییه، له تۆپه‌ڵه برنج و په‌نیر پێك دێت).
_ نیوزله‌ندا:
یه‌ك په‌رداخ كێكی به‌ستوو.
_ چین:
دوو یان سێ بۆزی (خواردنێكی چینییه، له جۆره كێك و شه‌ربه‌تێكی تایبه‌ت پێك دێت).
_ كه‌نه‌دا:
پاكه‌تێك كرافت، یان دۆناتێك.
_ مالیزیا:
ژه‌مێك خواردنی ته‌واو كه له گۆشت و برنج و شتی تر پێك دێت.
_ چیلی:
یه‌ك كۆمپلیتۆ ئیتالیانۆ (هۆت دۆگی ئیتاڵی و چیلییه).
_ كینیا:
یه‌ك كیسه شیری 500 ملیگرام.
مه‌كسیك:
دوو كیلۆ مۆز.
_ ئیمارات:
سێ ئایسكرێمی ماكدۆناڵدز.
_ ئه‌نده‌نووسیا:
67 ده‌نك بنێشتی به‌بڵ.
_ فڕه‌نسا:
یه‌ك بهگێت.
_ سوید:
حه‌وت ده‌نك په‌تاته‌ی قه‌باره مامناوه‌ند.
_ هیندستان:
دوو ژه‌می ته‌واو به نان، گۆشت، برنج و زه‌ڵاته‌وه.
_ ئه‌مه‌ریكا:
یه‌ك پارچه پیزا.