كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه كه 70 ئیمۆجی زیاد بكات بۆ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كانی ئایفۆن و تابلێته‌كانی ئایپاد كه ئه‌م ئیمۆجیانه چه‌ندان شێوه‌ی جیاوازن كه پێشتر ئه‌پڵ نه‌یبووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه له نوێترین ئه‌پده‌یتدا بۆ مۆبایله‌كانی و تابلێته‌كانی كه ده‌كاته IOS 12 نزیكه‌ی 70 ئیمۆجی زیادبكات له‌گه‌ڵی كه ئیمۆجییه‌كان پێكدێن له "مرۆڤه كه‌چه‌ڵه‌كان، مرۆڤه قژ سووره‌كان، مرۆڤه پیره‌كان و سه‌ر سپییه‌كان" له‌گه‌ڵ "سه‌وزه‌ی كاهوو، مانگۆ، كێكی بچووك، كێك له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگ" جگه له‌وانه‌یش ئیمۆجی پاڵاوانهكانیش زیاد ده‌كرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 دا له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیۆته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 دا ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زل هێزه‌كانی دنیا ناسرا.