به‌هۆی ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، كازاخستان و ڕووسیا هاتنه پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی پێوه‌ندییه بازرگانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پچڕاند.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ هه‌وڵی دا خۆی بدزێته‌وه له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامی پێ بدات، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش هاته پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆتاییان به بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران هێناوه.
مۆسكۆ و كازاخستان بڕیاریان دا به وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و كۆیله پۆڵایینانه‌ی له پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی كشتوكاڵی به‌كاردێت بۆ ئێران، ئه‌م ئامێرانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای MMKی ڕووسی و ArcelorMittaی كازاخستانی به‌رهه‌م ده‌هات.
بازرگانێكی ئێرانی ڕای گه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین وه‌ستاندنی بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بێت بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كار له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ كاری كۆمپانیای ArcelorMittaی كازاخستانی ئاشكرای كرد، كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاندووه، هه‌ركاتێك سزاكان هه‌ڵگیران دووباره ده‌ست به بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا كار‌و پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاند، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی كۆمپانیاكانی كرد و داوای كرد به‌زووترین كات چالاكییه‌كانیان ڕابگرن.