کیوی وشک کراو ئەم سوودانەی هەیە

:: PM:09:29:17/07/2018 ‌

کیوی یەکێکە لەو میوانەی چەندان سوودیان هەیە بۆ جەستە، جگە لەوەیش ئەو میوەیە ئەگەر بە وشک کراوی بیخۆی چەندان کاریگەری بەسوود لەسەر جەستە دروست دەکات و کێشت کەم دەکاتەوە. 

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "livestrong" دا بڵاو کراوەتەوە، باس لە سوودەکانی خواردنی کیوی دەکات بە وشک کراوی و دەڵێت، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لە لایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە ئەنجام دراوە ئەوەیان سەلماندووە کە میوەی کیوی وشک کراو زۆر بەسوودە بۆ جەستە و پاراستنی جەستە لە نەخۆشی.

پزیشکان زیاتر لەسەر سوودەکانی ئەو میوە وشک کراوە دەڵێن، کیوی وشک کراو زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی کێش، چونکە ئەم میوەیە بە وشک کراوەی رێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە و پزیشکان دەڵێن ئەگەر رۆژانە ئەو میوەیە بە وشک کراوی بخۆی ئەوا رزگارت دەبێت لە قەڵەوی و چەوری زیادە لە جەستەدا و بەتایبەتی لە ناوچەی ورگدا.

پزیشکان هۆشیاریمان دەدەنێ کە زۆر گرینگی بەو میوە وشک کراوە بدەین چونکە بە سەرچاوەیەکی باشی مادە ریشاڵییەکان و کاربۆهیدرایت دادەنرێت کە ئەمەیش هەم بەرگری جەستە دژ بە نەخۆشی زیاد دەکات، هەمیش چالاکی جەستە زیاد دەکات و لە لاوازی و داهێزانی جەستە دەتپارێزێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان