فێستیڤاڵی نیگارکێشی سەر جەستە لە نەمسا

:: PM:10:38:17/07/2018 ‌
لە نەمسا 21ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نیگارکێشان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەستی پێ کردووە و زیاتر لە 50 نیگارکێش لە سەرانسەری جیهان بەشداریان تیادا کردووە.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی تەمووز/یۆنیۆ ئاژانسی هەواڵی بی بی سی لە راپۆرتێکی مەیدانیدا لە شاری کڵاگنفۆرتی نەمسا ئاماژەی داوە، ٢١ەمین فێسدتیڤاڵی نێودەوڵەتی نیگارکێشی لەسەر جەستەی مرۆڤ لەو شارە دەستی پێ کردووە.

ئەو فێستیڤاڵە لە شاری کڵاگنفۆرتی نەمسا بەڕێوە دەچێت و هونەرمەندان لەسەر جەستەی مۆدێلە بەناوبانگەکان کۆمەڵێک وێنەی تایبەت و سەرنجڕاکێش دەخوڵقێنن.

فێستیڤاڵەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1998 دەستی بە کارەکانی کرد و ئەمساڵ 50 هونەرمەندی نیگارکێش لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان تیادا کردووە.

خەڵاتەکانی ئەو فێستیڤاڵە لە دوو پلەی پڕۆفیشناڵ و ئاماتۆڕدا لە بەشەکانی بڵاوکردنەوەی رەنگ و دیمەنە تایبەتەکان و نیگارکێشان لەسەر روخسار دەدرێت بە هونەرمەندانی بەشداربوو.

ئەو فێستیڤاڵە لە شاری کڵاگنفۆرتی ناوەندی پارێزگای کارینتیا لە باشووری نەمسا بەڕێوە دەچێت، شارەکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە زنجیرە چیاکانی ئاڵپ چواردەوری شارەکەیان تەنیوە و بەمەیش دیمەنێکی خەیاڵی دروست بووە.

هەر نیگارکێشێک تەنیا دوو رۆژی لەبەردەستە بۆ نمایشکردنی هونەرەکەی و دەبێت هەر رۆژەو دیمەنێکی جیاوازتر پێشانی لیژنەی داوەری بدات و بتوانێت لەبارەی ئەو نیگارەی لەسەر جەستەی مۆدیلەکە کێشاویەتەوە روونکردنەوە بدات و چیرۆکێکی بۆ درووست بکات.

 سەرچاوە/ بی بی سی


































وشە - هیدایه‌ت جان