ئەمڕۆ ریال مەدرید یاریزانێكی نوێ پێشكەش دەكات

:: AM:09:12:18/07/2018 ‌

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەم یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریزانێكی نوێ پێشكەش بە هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندن بكات.

یاریزانە نوێیەكەی یانەی ریال مەدرید برێتییە لە ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلای بەرگریكاری لای راستی پێشووی یانەی ریال سۆسیداد كە چەند رۆژێك پێش ئێستا بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ كردبوو.

بڕیارە یانەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم سەعات دوو و نیو كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ ئۆدریزۆلا ئەنجام بدات و دواتریش لەنێو یاریگەی بێرنابیۆ پیشكەشی هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندنی بكات.

ئۆدریزۆلا /22 ساڵ/ وەرزی داهاتوو لە تیپی یەكەمی یانەی ریال مەدرید یاری دەكات و دەبێتە هاوكاری دانی كارڤاخال دوای رۆیشتنی ئەشڕەف حەكیمی بۆ یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م