ئەندرێس ئینێستای ئەستێرە و كاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گەیشتە ژاپۆن بۆ ئەوەی لەگەڵ یانە نوێیەكەی ڤیسێل كۆپی دەست بە ئامادەكارییەكانی وەرزی داهاتوو 2018-2019 بكات.
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: ئینێستا ئێوارەی دوێنێ سێشەم گەیشتە ژاپۆن تا پەیوەندی بە كەمپە مەشق و راهێنانەكانی یانەی ڤیسێل كۆپییەوە بكات.
ئینێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری لە یارییەكانی جامی جیهانی 2018ی رووسیا كردبوو و لە قۆناغی 16 لەسەر دەستی هەڵبژاردەی مێوانداری پاڵەوانیەتییەكە بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 3-4 گۆڵ ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەكە كردبوو.
ئینێستا دوای 16 ساڵ یاریكردن لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە یەكەمجارە لە یانەیەكی تر و خولێكی تر یاری دەكات.