شارەزایەك: خۆپێشاندانەكانی باشوور بە تەواوی لە بەرژەوەندی ئەمەریكایە

:: AM:10:03:18/07/2018 ‌
ئاژانسێكی ڕووسی ڕاپۆرتێك لەبارەی خۆپێشاندانەكانی عێراق بڵاو دەكاتەوە و ئەو بەرژەوەندی و سوودانەی ئەمەریكا بەدەستی دێنێت، بەهۆی دروستبوونی بۆشایییەك دەخاتەڕوو.

ئاژانسی sputnik لە ڕاپۆرتەكەدا نووسیویەتی، سەرەڕای  هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی بۆ كپكردنی خۆپێشاندەرانی بەسڕە و ناوچەكانی تری عێراق، بەڵام شكستی هێناوە، ئەمەیش وادەكات بۆشایی لە حكوومەتی وڵاتەكە دروست ببێت كە تێیدا بەرژەوەندی و سوودەكانی ئەمەریكا ڕەنگ دەداتەوە.

قاسی ئەلموعتەسەم شارەزا لە ستراتیجی سەربازی لە چاوپێكەوتنێكدا دۆخی عێراق و داهاتووی وڵاتەكە شرۆڤە دەكات و دەڵێت، داواكارییەكانی خەڵكی بەسڕە و خۆپێشاندەران مافی سەرەتایی خۆیانە، چونكە 95%ی نەوتی عێراق لە بەسڕەیە و كەچی پارێزگاكە بێبەشە لە خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و تەندروستی لەلایەكی تر هەبوونی شەڕ و تەنگژە و ناخۆشی و هێرشی تیرۆریستان وڵاتەكەی تەنیوە.

ئەو بڕوای وایە ئەم خۆپێشاندانەی خەڵكی عێراق دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە سیاسەتی وڵاتەكە، چونكە هاووڵاتییان چیتر متمانەیان بە بەغدا نەماوە، ئەم هەنگاوەیش بەتەواوی ئارەزوو و ویستی ئەمەریكایە، بەهۆی ئەوەی دەتوانێت دەستوەردان لە ڕێی ناردنی بەرپرسانی وڵاتەكەی و هەوڵدان بۆ باشكردنەوەی دۆخەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی بكات.  

ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە خۆپێشاندانەكان لە بەسڕە دژی نەبوونی كارەبا و ئاوی پاك دەستی پێ كرد، پاش ئەوەی پۆلیس و هێزە تەناهییەكان تەقەیان لە خۆپێشاندەران كرد، بەوهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون و دواتر یەكێك لە بریندارەكان گیانی لە دەست دا، بۆ ڕۆژی دواتر خۆپێشاندان سەرجەم ناوچەكانی بەسڕەی گرتەوە و بەردەوامی هەبوو.


وشە - په‌یام محه‌مه‌د