نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:10:10:18/07/2018 ‌

 

ئەمڕۆچوارشەم 18ی تەمووز نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 224دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 237 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 210هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  180 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 224دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار  و 500 دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120هەزار و 500  دینار.

 

100 یۆرۆ: 140 هەزار و 250    دینار.

 

100 پاو‌ند: 158 هەزار  دینار

 

100 لیرەی توركی:  25  هەزار و 100  دینار.

100 هەزار تومەن:  16  هەزار  دینار

 

100 یۆرۆ: 116 دۆلار و 58 سەنت

 

100 پاوند: 130 دۆلار و 97 سەنت

 



وشە - سلێمان تاشان