دوو گه‌نجی بێ ئیش كه به‌رده‌وام خه‌ریكی ته‌ماشاكردنی ڤیدیۆ و فیلمه پۆرنه‌كان بوون، به پیلانێك هێرشیان كرده سه‌ر كچێك ئه‌وه‌ی به چاو بینیبوویان له‌ودا تاقییان كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هه‌واڵێكی له‌سه‌ر دوو گه‌نجی شاری زه‌قایقی میسر بڵاو كرده‌وه كه ناوه‌كانیان هانی و كامل بوو، ئه‌م دوو گه‌نجه هیچ ئیش و كارێكیان نه‌بوو و به‌رده‌وام خه‌ریكی خۆ سه‌رقاڵكردن به شتی لابه‌لا و سه‌یركردنی فیلم و ڤیدیۆی پۆرن بوون.
ڕۆژێك هانی به كاملی هاوڕێی گوتبوو كه حه‌ز ده‌كات ڤیدیۆكانی بینیویانه به ڕاستی تاقی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكیان له به‌رده‌ست نه‌بوو، پێوه‌ندییان به ساڵۆنێكی نزیك ماڵی خۆیان كرد، ئاگاداریان كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت كه‌سێك بێت و قژی براژنه‌كه‌یان بۆ چاك بكات.
سه‌مه‌ر كچی ساڵۆنه‌كه بوو و زوو باوه‌ڕی به قسه‌ی گه‌نجه‌كان كرد، دوای پێوه‌ندییه‌كه خۆی كۆ كردبووه‌وه و چووبووه ئه‌و ناونیشانه‌ی كه پێیان دابوو، به‌ڵام هه‌ر له ده‌رگاكردنه‌وه دوو گه‌نجه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر و جلوبه‌رگیان له‌به‌ری دڕاند، به مۆبایلێكیش به‌رده‌وام ڤیدیۆی دیمه‌نه‌كانیان گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یان له كچه‌كه كرد.
دواتر هه‌رچییه‌كیان له ڤیدیۆكان له یاد بوو، له‌سه‌ر سه‌مه‌ر تاقییان كرده‌وه، تووشی حاڵه‌تێكی خراپی ده‌روونی و ته‌ندروستییان كرد، بۆیه كاتێك هاته‌وه هۆش خۆی و له ماڵه‌كه چووه ده‌ر، ڕاسته‌وخۆ پۆلیسی ئاگادار كرده‌وه و دوو گه‌نجه‌كه‌ی به گرتن دا.
ئه‌و دوو گه‌نجه ئێسته له دادگای زه‌قایق له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و دادگه‌دان و بڕیاره له نزیكترین كاتدا سزایان بۆ دیاری بكرێت و ماوه‌یه‌كی زۆریش له گرتووخانه بمێننه‌وه.