مادلین ئۆڵبرایت وه‌زیرى پێشترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له دوایین كتێبى هۆشدارى له باره‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى سیاسیى تره‌مپ ده‌دات و ده‌ڵێ، "دۆناڵد تره‌مپ نادیموكراسیترین سه‌رۆكه له مێژووى هاوچه‌رخدا".
مادلین ئۆڵبرایت كه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى بێڵ كلینتن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بوو، دوایین كتێبى له باره‌ى فاشیزمى نوێ نووسیوه و به ناوى "هۆشدارییه‌ك له باره‌ى فاشیزمه‌وه" بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك ڕۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى باسى كردووه، ئۆڵبرایت له كتێبه‌كه‌ى پێى وایه لێكچوونێك له نێوان سیماكانى دیموكراسیى ئێسته و فاشیزمى سه‌ده‌ى بیسته‌م هه‌یه، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌م فاشیزمه نوێیه گه‌شه ده‌كات.
ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره به ئه‌زموونه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "نادیموكراسیترین سه‌رۆكه له مێژووى هاوچه‌رخدا". دووپاتى ده‌كاته‌وه رقى ئاشكراى دۆناڵد تره‌مپ بۆ دیموكراسى، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى سته‌مكار له هه‌موو شوێنه‌كان به‌هێز بن".
ئۆڵبرایت بۆ سه‌لماندنى قسه‌كانى چه‌ندان نموونه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتى تره‌مپ ده‌هێنێته‌وه، ده‌ڵێ "هێرشى كرده سه‌ر دادوه‌رى، گاڵته به ڕاگه‌یاندن ده‌كات، داكۆكى له ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كات، چاوپۆشى له دڕنده‌یى پۆلیس ده‌كات".
ئۆڵبرایت له دایكبووى 1937، له ساڵى 1997 بوو به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا تا ساڵى 2001.