پارێزه‌رى ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌ى دوو ساڵَه به تۆمه‌تى سیخوڕیى له‌لایه‌ن توركیاوه گیراوه، ئاشكراى كردووه ئه‌مڕۆ بریكاره‌كه‌ى به ده‌سته‌به‌ری "كه‌فاله‌ت" ئازاد ده‌كرێت.
دوو ساڵ زیاتره ئه‌ندرۆ برانسۆن كه قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكییه له لایه‌ن توركیا گیراوه و ئه‌مڕۆ پارێزه‌ره‌كه‌ى زانیارى نوێ له باره‌ى ئازادكردنى بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قه‌شه برانسۆن زیاتر له 20 ساڵه توركیا ده‌ژیت، سه‌رپه‌رشتى كه‌نیسه‌یه‌ك ده‌كات له ئه‌زمیر، به‌ڵام دواى كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى ته‌مووزى 2016، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه به تۆمه‌تى سیخوڕیی و بوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن تۆمه‌تبار كرا و له به‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه‌ش گیرا.
ئیسماعیل جیم كه پارێزه‌رى قه‌شه‌كه‌یه له لێدوانێكى كه له پێگه‌ى
سكاى نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تى "دادگاكانى توركیا، ده‌توانن تۆمه‌تباران له گرتووخانه رابگرن تا به‌ڵگه‌كان كۆ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى ده‌ره‌كى له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه دروست نه‌بێت".
پارێزگاره‌كه پێشبینى كردووه، ئه‌مڕۆ قه‌شه برانسۆن ئازاد بكرێت، دواى ئه‌وه‌ى دادگا گوێ له سێ شاهێدحاڵى ده‌گرێت، كه دوایین كارى پرۆسه‌كه ده‌بێت و به‌ده‌سته‌به‌ریش ئازاد ده‌كرێت.
گرتنى قه‌شه‌كه، گرژى خسته پێوه‌ندى نێَوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند جارێك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى ئازادكردنى ئه‌و پیاوه‌ى له توركیا گرتووه، دواجاریش ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، له حاڵه‌تى ئازادنه‌كردنى قه‌شه‌كه، فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 35 به توركیا نافرۆشێت.