به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، زیاتر له 600 چه‌كداری بیانی خه‌ڵكی 40 له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای دیموكراتی سووریا گیراون.
پێگه‌ی
middleeastmonitor له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 600 تیرۆرستی بیانی كه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی 40 وڵاتی جیاوازن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای دیموكراتی سووریا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها 400 چه‌كداری تر گیراون كه خه‌ڵكی سووریا‌ن.
شۆن ڕۆبه‌رتسن گوته‌بێژی پنتاگۆن له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، ئه‌و چه‌كداره بیانییانه‌ی گیراون ژماره‌یان زیاتر له 600 كه‌س ده‌بێت كه له نێوانیان 40 كه‌سیان خه‌ڵكی ڕووسیان، ئه‌وانی تریش به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی و فڕه‌نسین، 400 چه‌كداری تریش خه‌ڵكی سووریا‌ن.
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا داوای كردووه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی گیراون له‌لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی بخه‌نه ئه‌ستۆ، به‌هۆی ئه‌وه هێزه‌كانی سووریا له توانایاندا نییه چه‌كداران بگرن و كاری پۆلیسی ناتوانن بكه‌ن و ئه‌م دۆخه‌یش پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه.
سوپای دیموكراتی سووریا به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ سووریا به‌یه‌كه‌وه له وڵاته‌كه ده‌جه‌نگن به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردنی تیرۆرستان، هاوكات هاووڵاتییانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كانیش له نێوان ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندان و له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ده‌گیرێن، به‌ڵام تا ئێسته بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان نه‌دراوه.