ریال مەدرید یەك هەنگاوی بۆ گرێبەستی كۆرتوا ماوە

:: AM:11:47:23/07/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەتەواوی لە راگەیاندنی گرێبەستی تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیكی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیك بووەتەوە.

رۆژنامەی (ماركا)ی نزیك لە یانەی ریال مەدرید ئاشكرای كرد: یانەی شاهانە تەنیا یەك هەنگاوی لە راگەیاندنی گرێبەستی كۆرتوا ماوە ئەویش دۆزینەوەی گۆڵپارێزێكی نوێیە بۆ یانەی چێڵسی.

یانەی چێڵسی ئێستا خەریكی گفتوگۆیە لەگەڵ هەریەك لە گۆڵپارێزان پیتەر چیك و كاسپەر شمایكل و جۆ هاڕت بۆ پڕكردنەوەی شوێنی كۆرتوا.

كۆرتوا ئارەزوو دەكات وەرزی داهاتوو لە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا یاری بكات بۆ ئەوەی لە خێزان و دوو كچەكەی نزیك بێتەوە.

یانەی ریال مەدریدیش پەلەیەتی لە راگەیاندنی گرێبەستی كۆرتوا بۆ ئەوەی بەر لەوەی بچێتە ناو گەشتەكەی بۆ وڵاتی ئەمەریكا و بەشداریكردنی لە جامی پاڵەوانانی ناودەوڵەتی.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م