سه‌رچاوه‌یه‌ك موڵك و سامانی به‌رپرسانی عێراقی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه بڵاوكرده‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه موڵك و سامانی هادی عامری زۆر زیاتر له سامانی عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كۆشكێكی سه‌دام حوسێنی له ناوچه‌ی سه‌وز داگیركردووه، كه ده‌ریاچه و هۆڵی وه‌رزشی تێدایه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری دیجله، هه‌روه‌ها نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو تا ئێسته‌یش له خانووی سه‌رۆك وه‌زیران نیشته‌جێیه و جێی نه‌هێشتووه، هه‌رچه‌نده له پۆسته‌كه‌یش نه‌ماوه، جیا له‌وه‌یش چه‌ندان باره‌گای داگیركردووه و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی هه‌ر ماوه، به ته‌واویش كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ی دیوانییه‌ی كردووه و خاوه‌نی باره‌گایه‌كی گه‌وره‌ی كه‌ناڵی "أفاق"ی ئاسمانییه.
ئاماژه‌ی داوه، عه‌لی ئه‌دیب سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا خاوه‌نی دوو خانووه له ناوچه‌ی سه‌وز یه‌كێكیان خێزانه‌كه‌ی لێ نیشته‌جێن و یه‌كێكی تریش بۆ پێشوازی و دیداره له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی، هاوكات به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی له هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان محه‌مه‌د سه‌لمان سه‌عدی خاوه‌نی خانووێكی پێنج هه‌زار مه‌ترییه له ناوچه‌ی سه‌وز.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح خاوه‌نی چه‌ندان خانوو و باره‌گایه له ناوچه‌ی سه‌وز، جیا له‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی جادریه‌ی به‌غدایش ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندان موڵكی ده‌وڵه‌ت گرتووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ناكاته‌وه، هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی خاوه‌نی خانووێكی گه‌وره‌ی سه‌رۆكی له‌ناوچووی عێراقه له ناوچه‌ی سه‌وز و خانووێكی تریشی له گه‌ڕه‌كی ئه‌بو نه‌واسی به‌غدا هه‌یه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، عه‌لی عه‌لاق سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نه‌سڕ خاوه‌نی سێ خانووی گه‌وره‌ی له ناوچه‌ی سه‌وز كه سه‌رجه‌میان موڵكی ده‌وڵه‌تن، كۆی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه لای ئه‌و به‌رپرسانه‌ی عێراقه ده‌گاته چه‌ندان ملیار دۆلای ئه‌مه‌ریكی، كه پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و خه‌یاڵییه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كۆشكه‌كانی سه‌دام نرخه‌كه‌یان زۆر له‌و پاره‌یه زیاتره و به‌شێكیان ساڵانه به كرێ سێ ملیۆن دینار له‌و موڵكانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ژین.
عێراق به یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێ و ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له 2006 تا كۆتایی 2014 له كۆی 800 ملیار دۆلاری بودجه‌ی عێراق زیاتر له 300 ملیاری دیار نییه و نازانرێ به چی دراوه و كێ خه‌رجی كردووه.