گوندى " ئارووزه‌ر" ده‌كه‌وێته بنارى شاخه به‌رزه‌كانى شاره‌دێى ناڵپارێزى سه‌ربه شارۆكه‌ى پێنجوێن، ئێسته هه‌ر كه باسى ئه‌و گونده ده‌كرێت، پێنجوێنییه‌كان بیریان بۆ لاى كه‌سێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌چێت كه ناوى "مه‌لا عومه‌رى ئارووزه‌ر"ـه.
مه‌لا عومه‌رى ئارووزه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته و هه‌ردوو چاوى له ده‌ست داوه، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ گونده‌كه‌ى درێغى نه‌كردووه و ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵدا بێت، هه‌ر به‌رده‌وامه.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ره‌حیم ناسراوه به مه‌لا عومه‌رى ئارووزه‌ر، به"وشه"ى راگه‌یاند كه هه‌ر له‌و گونده له دایك بووه دواى گواستنه‌وه‌ى گونده‌كه‌یان له ساڵى 1978 و 1979, دوای راپه‌ڕین /1991/، جارێكى تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كه و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه بووه "دواى خاپووربوون، سه‌رله‌نوێ بنیات بنرێته‌وه و ئاوه‌دانى بكه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته، به‌ڵام وه‌ك خۆی هه‌وڵێكى زۆری دا بۆ گه‌یاندن و جێبه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژه، له‌وانه (خاوه‌نى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى پێشكه‌وتوون كه له‌لایه‌ن رێكخراوى هابیتات دروست كراوه، هه‌روه‌ها خوێندنگه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى كه له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆ دروست كراوه، خاوه‌نى پڕۆژه‌ى كاره‌با و ئاوى 24 سه‌عاتى به‌رده‌وامن كه له زۆر گوندى تر‌ى ناوچه‌كه ئه‌وه نییه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتیان هه‌یه و گوتاری هه‌ینى تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت. دڵخۆشه به‌وه‌یش كه "رێى سه‌ره‌كى گونده‌كه‌یان بۆ قیرتاو كراوه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك خۆشحاڵن به‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته و ده‌توانێت كارى زۆر بكات، مه‌لا عومه‌ر داوای له هه‌موو خاوه‌ن پێداویستییه‌كى تایبه‌ت كرد، "وا نه‌زانن ئیتر هیچیان پێ ناكرێت، ئه‌وه‌تا من نابینام و هه‌ردوو چاوم نییه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵى خۆم خسته‌گه‌ڕ و توانا و پێوه‌ندییه كه‌سییه‌كانم به‌كار هێنا و توانیمان كاری باش بكه‌ین". به‌گوته‌ی خۆی "ئێسته‌یش بارى قورسى گونده‌كه‌م كه خۆى له داواكارى زیاتر و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى تردا ده‌بینێته‌وه، كه‌وتووه‌ته سه‌رشان".
هاوكات حاكم زیاد عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى شاره‌دێى ناڵپارێز، بۆ "وشه" رای گه‌یاند كه له‌سه‌ر گوندى ئارووزه‌ر كه سه‌ربه شاره‌دێكه‌مان بوو، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه كارى باشى بۆ كراوه به به‌راورد به گونده‌كانى تر‌ى سنووره‌كه.
حاكم ئه‌و كارانه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ تواناى مه‌لا عومه‌ر و گوتى، "خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانى خاوه‌ن پێداویستییه‌كى تایبه‌ت كه نابینایه و ناوى مه‌لا عومه‌رى ئارووزه‌ره، ئه‌و زۆر له هه‌وڵدا بوو رۆژانه و هه‌فتانه سه‌ردانى باره‌گای شاره‌دێی ده‌كرد و بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان تێده‌كۆشا، ته‌نانه‌ت خۆى چووه بۆ فه‌رمانگه‌كان و دیوانى پارێزگاى سلێمانى و وه‌زاره‌ت، ئه‌وه‌نده‌ى بۆم باس كراوه زۆر چالاك بووه".
ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه‌ی پێشووی ناڵپارێز، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه مه‌لا عومه‌ر، ئه‌وه نییه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بێت و چاوه‌ڕێى حكوومه‌ت بكات و مووچه‌ى بۆ ببڕنه‌وه و له ماڵه‌وه دابنیشێت، بۆیه داوا له سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستییه‌كان ده‌كه‌م هه‌وڵ بده‌ن، چاو له‌و كه‌سه نابینایه بكه‌ن و وه‌ك حكوومه‌تیش سوپاسى ده‌كه‌ین كه خاوه‌ن پێداویستییه‌كى تایبه‌ت به‌و شێوه‌یه له ماندووبووندا بووه و گونده‌كه‌ى ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه و قوتابخانه و كاره‌با و ئاو و قیر و كاره‌باى بۆ گونده‌كه‌ى دابین كردووه.
"ئێسته به‌هۆى ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه پڕۆژه‌كان وه‌ستاون، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵى داوه و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا توانى سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بكات و قیرتاوى رێى سه‌ره‌كى گونده‌كه و ناو گونده‌كه‌یان بكرێ". حاكم وای گوت.
گوندى ئارووزه‌ر، نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شاره‌دێى ناڵپارێزه‌وه دووره و زیاتر له 50 ماڵى تێدایه.