له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پاكستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك بنكه‌ی ده‌نگدان له شاری كوێتا به ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسدا ته‌قییه‌وه و 20 كه‌س بوونه قوربانی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی
ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ پاكستان هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام هێرشی تیرۆریستان بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانیان له شاری كوێتای ناوچه‌ی بالوچستانی پاكستان كردووه‌ته ئامانج و زیاتر له 20 هاووڵاتی كوژران.
به‌پێی قسه‌ی گه‌واهیده‌ران، شوێنی ڕووداوه‌كه نزیك بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان بووه و به ئۆتۆمبێلی پۆلیس ته‌قیوه‌ته‌وه كه بۆ پاراستنی ته‌ناهی و ئاسایش له ناوچه‌كه بوون.
دكتۆر وه‌سیم به‌یگ گوته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی كوێتا ئاشكرای كرد، قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه 20 كوژراون و زیاتر له 28 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و بریندارانیش چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
به‌پێی زانیاریی میدیاكانی پاكستانیش ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه و 22 كه‌س كوژراوه.
پاكستان به ده‌یه‌م مه‌ترسیدارترین وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت به‌هۆی بوونی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك تاڵیبان و له‌شكری ته‌یبه و گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان و به‌رده‌وام ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كوژرانی خه‌ڵكی بێ تاوان.