به‌هۆی ڕووخانی به‌نداوێك له لاوس كه وڵاتێكی ئاسیایییه و نزیكه له تایلاند، 40 كه‌س مردن و زیاتر له 200 كه‌سی تر بێ سه‌روشوێنن، زیانێكی زۆریش به ماڵ و خانووه‌كان كه‌وتووه.
ئاژانسی
sputnik هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه مردنی 40 كه‌س و ونبوونی زیاتر له 200 كه‌س به‌هۆی ڕووخانی به‌نداوێك له لاوسی دراوسێلی تایلاند و ڤێتنام ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی خۆبه‌خشانی ڕزگاركردنی لێ قه‌وماوانی ڕووداوه‌كه، ڕووخانی به‌نداوه‌كه لافاوێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری ماڵی و گیانی هه‌بووه.
به‌نداوه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه‌ی ته‌واوی تایلاند بوو و هۆكاری ڕووخانهكیشی بۆ بارانێكی زۆر و دروستبوونی لافاو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ساڵی 2013وه له ژێر چاككردنه‌وه‌دایه.
میدیاكانی وڵاتهكیش ئاشكرایان كردووه كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س بێ خانوو و ماڵ ماونه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی حكوومه‌ت له هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی زیاتر و دابینكردنی شوێن بۆ لێقه‌وماوان.