رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى له ته‌واوى شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاست و پایته‌ختى عێراقیشه‌وه هاوئاهه‌نگى كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى به‌ناوى "هه‌ینى مافه‌كان" به‌ڕێوه بچێت.
رۆژنامه‌ى
قودسى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانى شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق له خۆئاماده‌كردنن، بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى و یه‌كگرتوو ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌لى ئه‌سه‌دى یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشتیارانى خۆپێشاندانه‌كانى به‌سڕه به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه، به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ شاره‌كانى تر كار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى داوا و خواسته‌كانمان یه‌ك بێت، ئێمه له‌و رووداوانه دوور نین كه له به‌غدا و پارێزگاكانى تره‌وه روو ده‌ده‌ن.
دوێنێ هاوشێوه‌ى رۆژه‌كانى تر خۆپێشاندان له شارى ناسڕیه "زیقار" به‌ڕێوه چوو، دروشمى سه‌ره‌كى خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر لابردنى پارێزگارى شاره‌كه بوو.
ئه‌و خۆپێشاندانانه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چوو كه كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق رای گه‌یاند له شارى ناسڕیه 176 كه‌سى ئازاد كردووه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له‌كاتى خۆپێشاندانه‌كان گیرابوون.
خۆپێشاندان له هه‌شتى ئه‌م مانگه ده‌ستى پێ كردووه و سبه‌ى ده‌چێته هه‌فته‌ى سێیه‌مه‌وه، تا ئێسته هیچ یه‌كێك له‌و داوایانه جێبه‌جێ نه‌كراوه كه خۆپێشاندانیان بۆ كراوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه 15 كوژراو وزیاتر له هه‌زار بریندار هه‌یه.