كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی 2018 و به ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌یه‌وه هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رسام كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له به‌هێزترین ئۆتۆمبێله‌كانی ئۆدی ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه، كۆمپانیای ئه‌ڵمانی ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "A7" ه‌وه كه له رووی هێز و دیزاینه‌وه سه‌رسووڕهێنه‌ره و كوالێتییه‌كی زۆر باش به‌كار هێنراوه له دروستكردنیدا، بۆیه ئه‌ندازیارانی میكانیكی له‌سه‌ر 10 خاڵ 8.2 خاڵیان داوه‌تێ.
ئۆدی ئۆتۆمبێلی "ئه‌ی حه‌وت"ی وه‌ك ڕكابه‌ری ئۆتۆمبێله ناوداره جیهانییه‌كان دروست كردووه له ڕووی هێز و جوانی و سه‌لامه‌تییه‌وه، چونكه ئۆدییه نوێیه‌كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و هێزی ڕاكێشانی 340 ئه‌سپی هه‌یه و له‌كاتی ڕۆیشتندا زۆر سه‌لامه‌ت دروست كراوه، بۆدییه‌كه‌یشی زۆر پانه و ئه‌مه‌یش وایكردووه زیاتر سه‌لامه‌ت بێت، بۆیه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییانه نرخه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته 69 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.