بەکارهێنەرانی سامسۆنگ چیتر شاشەی مۆبایلەکانیای ناشکێت

:: PM:05:24:26/07/2018 ‌

لەگەڵ شاشە نوێیەکەی سامسۆنگ چیتر بەکارهێنەرانی نیگەران نابن لە شکانی شاشەکانیان و گۆڕینی شاشەی مۆبایلەکانیان چونکە شاشە نوێیەکەی سامسۆنگ پۆڵایینە. 

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "theverge" بڵاو کراوەتەوە، باس لە یەکێک لە باشترین و بەسوودترین بەرهەمەکانی سامسۆنگ دەکات و دەڵێت، لە نوێترین داهێناندا کۆمپانیای سامسۆنگ شاشەیەکی پۆڵایینی دروست کرد بۆ مۆبایلەکانی  و ئەوەیشی گوتووە، هەواداران و بەکارهێنەرانی سامسۆنگ رزگار دەکەین لە شکانی شاشەی مۆبایلەکانیان.

سامسۆنگ شاشەکەی لەسەر سیستەمی OLED دروست کردووە و چەندان تاقیکردنەوەی لەسەر کردووە و بە هیچ شتێک و هیچ کاریگەریەک نەشکاوە، تەنانەت بە نووشتاندنەوەش و فڕێدانی لە بەرزایی چوار بۆ شەش پێ کە دەکاتە نزیکەی دوو مەتر بەرزایی، ئەمەیش وای کردووە کڕیاران زیاتر بەرهەمەکانی سامسۆنگ بەکار بهێنن و بازاڕی سامسۆنگ گەرمتر بێت.

سامسونگ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی كۆریای باشوورە كە تایبەتە بە دروستكردنی بەرهەمە ئیلكترۆنییەكان، لە ساڵی 1938 دامەزراوە و ئێستە یەكێكە لە كۆمپانیا بەهێزەكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئەلیكترۆنی و خاوەنی باشترین مۆبایلە لە دنیادا و رۆژانە بە ملیۆنان بەرهەمی ئەو کۆمپانیایە دەفرۆشرێن.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان