یەکێک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی مێشک نەخۆشی ئەلزەهایمەرە "لەبیرچوونەوە" کە ئێستە لە دنیادا بە نەخۆشییەکی باو دادەنرێت و مەترسییەکی زۆری دروست کردووە لەسەر خەڵکی.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
readersdigest" بڵاو کراوتەوە، باس لە چەند خۆراکێکی بەسوود دەکات بۆ پاراستنی مێشک لە ئەلزەهایمەر و دەڵیت، توێژینەوە نوێیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە کۆمەڵە خۆراکێک هەن کاریگەرییەکی زۆر باشیان هەیە لەسەر مێشک و باشترکردنی باری بیرکردنەوەی مێشك و پاراستنی خانەکانی مێشک لە لەناوچوون کە ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە پارێزراوبێت لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر. لێرەدا باس لەو خۆراکانە دەکەین کە کاریگەرییەکی زۆر باشیان هەیە بۆ میشك:
یەکەم – ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ترشە چەوری ئۆمێگا سێ: وەک پزیشکان دەڵێن باشترین پێکهاتە بۆ مێشک ترشە چەوری ئۆمێگا سێیە چونکە ئەو چەورییە خانەکانی مێشک بەهێز دەکات و بیرەوەریش باشتر دەکات کە ئەمەیش نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر ناهێڵێت. بەگشتی ترشی ئۆمێگا سێ لەو خۆراکەنەوە دەست دەکەوێت "جۆرە جیاوازەکانی ماسی و رۆنی ماسی، گوێز، هێلکە و ناوکە کولەکە".
دووەم - ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی C و E: پزیشکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C وەک "پرتەقاڵ، برۆکلی، بیبەر، شلیک" و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E وەک "زەیتی زەیتوون، زەیتوونی ڕەش، چەرەسات و ئەڤۆکادۆ" زۆر گرینگن بۆ مێشک، چونکە خانەکانی مێشک دەپارێزن لە شیبوونەوە کە ئەمەیش وادەکات لە نەخۆشی زەهایمەر پارێزراو بین.