ترەمپ هەڕەشە لە توركیا دەكات

:: PM:09:24:26/07/2018 ‌

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كرد بە سەپاندنی سزای توند بۆ سەر وڵاتەكەی ئەگەر فەرمانی ئازادكردنی قەشەیەكی ئەمەریكایی دەرنەكات كە لە توركیا گیراوە، وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، فەرمان لە كەس وەرناگرین. 

دوای گرتنی لە 2016 بە تۆمەتی سیخوڕیكردن و تیرۆر و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ فەتحوڵا گوڵەن و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، دوێنێ دادگایەكی توركیا بڕیاری دەست بەسەركردنی بۆ ماوەی 50 ساڵ لە شاری ئیزمیری توركیای بەسەر ئەندرۆ برۆنسن، قەشەی كریستیانی ئەمەریكایی سەپاند كە ماوەی 20 ساڵە لە توركیا نیشتەجێیە لەگەڵ بەردەوامی لە دادگاییكردنی.

ترەمپ لەو بارەوە گوتی، ئەمەریكا سزای زۆر بەسەر توركیا دەسەپێنێت بەهۆی بەردەوامی لە گرتنی برۆنسن بۆ ماوەیەكی درێژ، ئەو پیاوێكی كریستیان و مرۆڤێكی باشە و خێزانەكەی خۆش دەوێت، هاوكات دەناڵێنێت، بۆیە پێویستە هەر ئێستە و بە یەكجاری ئەو ئازاد بكرێت.

لای خۆیەوە مەولوود چاوەیشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رەخنەی لە هەڕەشەكانی ترەمپ گرت بە سەپاندنی سزا بۆ سەر وڵاتەكەی ئەگەر ئەنكەرە قەشە ئەمەریكاییەكە ئازاد نەكات. چاوەیشئۆغڵۆ لە تویتێك لە "تویتەر" نووسیویەتی، توركیا لە سەپاندنی سزا بۆ سەری خۆش نابێت و ناكەوێتە ژێر فرمانی كەسیش و سەروەری یاسا بۆ هەمووانە بێ جیاوازی. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل