دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌واڵێكى سایتى "وشه" له ژێر ناونیشانى "هه‌واداران په‌راوز په‌راوێز ده‌خه‌ن"، په‌رواز حوسێنى گۆرانیبێژ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و له پێگه تایبه‌تییه‌كانى زیاتر هه‌وڵى بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ى به چه‌ندان شێوه چڕتر كردووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له هه‌وادارانیشى پێیان وایه په‌رواز ته‌نها ڕێكلام بۆخۆى ده‌كات و بینه‌رى كلیپه تازه‌كه‌ى یه‌كجار كه‌م و ده‌نگدانه‌وه‌ى درووست نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكلامى بۆ ده‌كات له به‌شى ستۆرییه‌كانیدا.
"په‌رواز حوسێن" گۆرانیبێژێكی شاری هه‌ولێره، یه‌كێكه له خانمه چالاكه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ئه‌گه‌رچی دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌م 22ی ته‌مووز نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپی به زمانی عه‌ره‌بی له‌ژێر ناوی "من جمالك" له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌ی درووست نه‌كردووەتا ئێسته‌یش.
هۆنراوه‌ی كلیپه نوێیه‌كه‌ی په‌رواز "من جمالك" له‌لایه‌ن "حه‌مید غه‌ریب شمری" نووسراوه و "ئه‌حمه‌د حه‌داد" ئاواز و كاری دابه‌شكردنی بۆ كلیپه‌كه كردبوو، هاوسه‌ره‌كه‌یشی هونه‌رمه‌ند "گۆران ساڵح" كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه، تا ئاماده‌كردنی ئەو هه‌واڵه (69,798) بینه‌ری هه‌بووه.
نه‌بوونی كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بۆ كلیپه‌كه‌ی په‌رواز، هه‌وادارانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه ماوه‌یه‌كه به‌رهه‌مه‌كانی له كوردستان تۆمار ناكرێت، ئه‌و به‌رده‌وام وا خۆی ده‌رده‌خات له هونه‌رمه‌ندانی تر جیاوازه، ئه‌مه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته‌كه‌یه‌تی، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان په‌رواز ئەو جۆره ستایله گۆرانییه‌ی لێ نایه بۆیه كه‌مترین بینه‌ری هه‌بووه.
په‌رواز حوسێن له ساڵی 1989 له قه‌ڵادزێ له‌دایك بووه، ئێسته له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه و ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ گۆران ساڵح پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو كچن به‌ناوه‌كانی "گۆنا و گه‌رده‌ن"، له ساڵی 2013 به‌شداری له به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵی كه‌ناڵی "mbc" دا كرد، توانی تا قۆناغه‌كانی پێش كۆتای به‌رده‌وام بێت، ئێسته خاوه‌نی كلیپ و به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی.