له‌ كۆشكى سپى مەسروور بارزانی و جێگری ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

:: AM:09:24:27/07/2018 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ته‌مووز، مەسروور بارزانی ڕاویژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان له‌ تووتێكدا ئاشكراى ده‌كات له‌ كۆشكى سپى چاوى به‌ جێگری ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئەمه‌ریکا كه‌وتووه‌، و جەختیان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی لەسەر بنەمای یەکڕیزی، و هاوسەنگی و هابەشی ڕاستەقینە كردووته‌وه‌.

له‌ كۆشكى سپى مه‌سروور بارزانى ڕاویژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ میرا ریکادێل، جێگری ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەموریکا بۆ تاوتووێ کردنی چەندان پرسى گرنگ کۆبوونەته‌وه‌.

مەسروور بارزانی و میرا ریکادێڵ، جەختیان لەسەر تەواوکردنی شەڕی دژی داعش و بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمه‌ریکا کردووە.

لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق مەسروور بارزانی له‌ توویته‌كه‌ى رشاى گه‌یاندووه‌، هەرێمی کوردستان چاوی لە بەشداری کردنە لە حکوومەتێک کە بنەماکانی یەکڕیزی، و هاوسەنگی و شەراکەتی ڕاستەقینەی تێدا پارێزراو بێت، ئەمەیش وەک داخوازییەکی گەلی کوردستان و بە پشت بەستن بە دەستوور ده‌بێت.

مەسروور بارزانی و ریکادێل باسیان لە پشتیوانى بەردەوامى هەرێمی کوردستانیان بۆ ئاوارەکان بە گشتی و کریستیان و ئێزدییەکان بەتایبەتی کردووه‌، کە ئێسته‌ بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوچەکە ڕوویان لە هه‌رێمى کوردستان کردووە.




وشە - محەمەد میران