به‌تێپه‌ڕبوونی كات هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، چه‌ند زیاتر ئه‌و دوو كه‌سه پێكه‌وه بن، ئه‌وه‌نده‌یش گۆڕانكاریی زیاتر ڕوو ده‌دات، هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ش له‌وانه‌یه ترس یان بێزاری به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به‌تایبه‌ت له‌لاى هه‌رزه‌كاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌ره ده‌سێنێت بۆ په‌یوه‌ندى سێكسى.
ته‌مه‌نی
هه‌رزه‌كاری یه‌كێكه له‌و قۆناغانه‌ی ژیانی مرۆڤ كه تیایدا گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئاستی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌یدا دێت و جگه له‌وه‌یش له‌م قۆناغه‌دا زوو عاشق ده‌بن، له مێژووى مرۆڤایه‌تیش تاكو ئێسته زۆرترین جیابوونه‌وه و واز هێنان و شكست له عشق له‌و ته‌مه‌ن تۆمار كراوه.
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا مرۆڤ تازه ئاشنا ده‌بێت له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی و له‌گه‌ڵیدا كۆئه‌ندامی زازوێی گه‌شه ده‌كات و ئاستی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌گۆڕێت به‌مه‌یش ناتوانێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا جیاوازی نێوان خۆشه‌ویستی و سه‌رسامبوون بكات و دوای ماوه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌وه تێده‌گات كه خۆشی نه‌ویستووه و ته‌نها سه‌رسامبوون بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رزه‌كاره‌كان زۆر كات توشی جۆرێك له خۆشه‌ویستی نه‌خۆشی ده‌بن كه زیاتر توشی كچان ده‌بێت له چاو كوڕان و ته‌واوی مێشك و خه‌یاڵی ته‌نها لای ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه سه‌رسامه پێی و زۆر كات ناتوانێت بخه‌وێت له‌به‌ر زۆر بیركردنه‌وه له‌و كه‌سه‌ی ئاره‌زووی ده‌كات.
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا و ئاره‌زووی سێكسی زۆر ده‌بێت و ناتوانێت خۆشه‌ویستی و ئاره‌زووی سێكسی و سه‌رسامبوون له‌یه‌ك جیابكاته‌وه و ئه‌م جۆره له خۆشه‌ویستی زوو نامێنێت و له‌ناو ده‌چێت.
سه‌رده‌می تازه‌لاوی که به شێوه‌ی سرووشتی له 11 یان 12 ساڵانه‌وه ده‌س پێده‌کات، ته‌واوکه‌ری سه‌رده‌می منداڵیه و چه‌رخی گۆڕانکاری له‌ش و ده‌روونی گه‌نجانه. گه‌شه‌کردنی تۆندی ئه‌ندام ئه‌بێته هۆی بێدای هه‌وه‌س و هه‌ست و ئاره‌زوه جۆراوجۆره‌کان و له ناخه‌وه گۆشاراییک ئه‌خاته سه‌ر تازه‌لاو که ناسراو نیه بۆی. ئه‌م گۆشاره نه ناسراوانه، نیگه‌رانی و وروژانێکی به شوێنه‌وه‌یه که تا ئێستا بۆ ئه‌و پێشینه‌ی نه‌بووه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ندام و هه‌ستی تازه‌لاو، بۆ دابین کردن و فامی چێژی سێکسی له‌گه‌ڵ یه‌کتری هاوکاری ئه‌که‌ن و هه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌وین و جوانیدا پێوه‌ندی هه‌بێت، زۆرتر ئه‌بێته هۆی وروژانی ڕواڵه‌تی ئه‌و.