له‌سه‌ر ههژمارنهكردنهوهى سندوقه‌كان، سوونه‌كانی پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سكاڵاى یاسایى تۆمار ده‌كه‌ن و دێنه ده‌نگ.
بۆ یه‌كه‌م جار له پاش لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باڵێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و باڵا ده‌ستی بوونی میلشاكان له دوزخورماتوو و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، سوونه‌كان ده‌نگیان كه‌می كرد و به فشار و چاو سووركردنه‌وه لهدهنگندان شیعه‌كان پێگه‌ی خۆیان به‌هێز كرد، سونهیش هاتۆته ده‌نگ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی تهمووز، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و سوونانه‌ی دیاله كهنزیك نین له حكوومه‌تی ناوه‌ند و میلشیا شیعه‌كانه‌وه ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیووه له ههژمارنهكردنهوهی ده‌ستی ئه‌و سندووقانه‌ی كه سكاڵای سوونه‌كانی له‌سه‌ر بووه.
باسی له‌وه‌یشكرد، لیسته‌كانی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتن و قه‌رار و سه‌ڵاحه‌دین پیناسهمانه و هاوكاری، له لیسته سوونیه ناڕازیهكانن، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر لهسوونهكان لیستی قه‌ڵای جه‌ماوه‌ری سونه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری ئێسته كه به‌نزیك له حكوومه‌تی ناوه‌ند ناسراون بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
دكتۆر زیاد عه‌جیلی، نوێنه‌ری لیسته نارازیه سوونیه‌كان، ئاشكرای كرد، ئه‌و سندوقانه‌ی سكڵایان له‌سه‌ر بوه نهژمێدراونهتهوه و نه‌براون بۆ ژماردن بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌یش مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه.
گووتیشی، ڕاگواستنی خه‌ڵك به زۆر له‌لایه‌ك و ئاواربوونی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو له‌لایه‌ك و فشار خستنه‌سه‌ر خه‌ڵك بۆ ده‌نگ نه‌دان و ده‌نگدانی چه‌كدارانی حه‌شد وای كردووه كه لیستی فه‌تح بهسهركایهتی عامری چاوه‌ڕێ سێ كورسی بكات له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هاوشانی قه‌ڵای جه‌ماوه‌ری سوونه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د جبوری لیستی نزیك له حكومه‌تی ناوه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداران.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان سكاڵایان كردووه و به‌رهه‌می سكاڵاكهشیان له كۆمسیۆنی باڵا دیارنیه له‌كاتێكدا پرسی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگدان له كۆتایدایه.
له پاش لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باڵێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كهمیلشیا شیعیه‌كان دوزخورماتوویان داگیركرد وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كوردستانی لێكنراو به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دابڕێنراو له كه‌ركووك، یه‌كه‌مجاره لیستیه شیعیه‌كان بتوانن ڕێژه‌ی سێ كورسی به‌ده‌ست بهێنن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی