له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و له یه‌كێك له گونده‌كاندا، به‌نداوێك هه‌یه به ناوى به‌نداوى گوندى دهرهورگان، و بۆ یه‌كه‌مجاریش "وشه" به‌نداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ئێسته‌یش ئه‌و به‌نداوه، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌ترسى له‌ناوچووندایه، به‌هۆى بچووكى و بوونى چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه.
به‌ختیار محه‌مه‌د، دانیشووى گوندى دهرهورگانى پێنجوێن، له لێدوانێكى تایبه‌تدا، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چى چه‌ند ساڵێكه، ئه‌م به‌نداوه هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر بچووكى و گرنگى پێنه‌دانى له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، نه‌توانراوه باسى به‌نداوه‌كه بكرێت.
گووتیشى، ساڵانه له وه‌رزى هاویندا خه‌ڵكێكى زۆرى گونده‌كه و ناوچه‌ى پێنجوێن و به‌شێك له گه‌شتیاران بۆ مه‌له‌كردن دێنه به‌نداوه‌كه و به‌وه‌یش ئاوه‌كه‌ى زۆر پیس ده‌بێت، كه ئه‌وه‌یش جێگه‌ى نیگه‌رانییه و زۆر جاریش خه‌ڵك بۆ سه‌یران و گه‌شت سه‌ردانى به‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه، ته‌ها ئه‌حمه‌د، ئه‌نجومه‌نى گوندى دهرهورگان، بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، وێڕاى ده‌ستخۆشیمان له حكوومه‌تى هه‌رێم كه ئه‌م كاره جوانه‌ى بۆ كردووین، به‌ڵام كاره‌كه كه‌موكورتى زۆره، چوونكه سه‌ره‌تا بڕیار بوو به‌نداوه‌كه كۆنكرێت بكرێت و چواردهورهكهى دیوار بێت، هه‌روه‌ها كارى فراونترى بۆ بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌شێك له ئاوى كانى و جۆگهكانى ده‌رووى به‌نداوه‌كه‌یان به‌چیمه‌نتۆ داپۆشیووه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ردانى ئه‌م به‌نداوه بكات، وا ده‌زانێت ته‌نیا چاڵێك لێدراوه، هه‌ر بۆیه ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ئاب، ئاوى به‌نداوه‌كه‌یش نامێنێ و ئه‌وه‌ى ئێسته‌یش هه‌یه هى بارانى پێشووى سنووره‌كه‌یه كه كۆبووته‌وه.
"جگه له‌وه‌یش كاتى خۆى كه به‌نداوه‌كه دروستكرا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى ئێرانیه‌وه به‌بڕى نزیكه‌ى 700 ملیۆن دینار، ته‌واوى ئاوى كانى و جۆگهكانیان وشك بوون، ئه‌گه‌رچى پرسیارمان لێ‌كردن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه"، هها ئه‌حمه‌د، ئه‌نجومه‌نى گوندى دهرهورگان، واى گوت.
به‌نداوى گوندى دهرهورگان، نزیكه‌ى 20 كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ى پێنجوێنه‌وه دووره و له ئێسته زیاتر له 40 ماڵى تێدا نیشته‌جێیه و دانیشتوانه‌كه‌ى به‌كارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵیه‌وه خه‌ریكن.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى