ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تهمووز، له چالاكییه‌كى هونه‌رى له شارى هه‌ولێر كچ و كوڕانى كورد و بیانى تێكه‌ڵ به یه‌كترى ده‌بن و دانس و هیپ هۆپ ده‌كه‌ن و به‌شدارى پێشبڕكێیه‌ك ده‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى "yes academy" جۆن، كه كه‌سایه‌تییه‌كى بیانییه و هاتووه‌ته هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتى ئه‌و چالاكییه ده‌كات به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانى پێشبڕكێیه‌كى تایبه‌ت بهدانس و هیپ هۆپ به به‌شدارى چه‌ندین كه‌سایه‌تى له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، بۆ جارى دووه‌مه له‌سه‌ر ئاستى عێراق ئه‌و نمایشه ساز ده‌كرێت له شارى هه‌ولێر، ئه‌و چالاكییه ساڵانه ساز ده‌كرێت و بۆ ئه‌مساڵ به‌شى هیپ هۆپ و به‌شى بره‌یك دانس نمایش ده‌كرێت و دواى ده ڕۆژ ڕاهێنان ئه‌مڕۆ هه‌ڵساین به‌نمایشكردنى چالاكییه‌كه‌مان.
كۆمه‌ڵێك گه‌نج له كچ و كوڕان كه زیاتر له 50 گه‌نجن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. گه‌نجان له‌هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركووك و موسڵ و نه‌جه‌ف و به‌سڕا و به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌شدارن تێیدا، مسته‌ر جۆن و سه‌رپه‌رشتیاران له ئه‌مه‌ریكاوه هاتوون و ساڵانه دێن و ئه‌و چالاكییه ساز ده‌كه‌ن.
ئامانج له‌هاتن و ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌وه‌یه كه له كوردستان میوزیك و دانس و میوزیك زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت، له‌ساڵى 2007ه‌وه ساڵانه دێن بۆ كوردستان، دواى ئه‌و نمایشه‌ش بڕیاره ۆرك شۆپێكى تایبه‌ت به‌و چالاكیه سازبكرێت به‌به‌شدارى كچ و كوڕانى كورد‌و بیانى.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى