ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، به‌شێك له دانیشتوانى ئه‌و گوندانه‌ى گه‌رمن و خاوه‌نى ئاژه‌ڵێكى زۆرن، بۆ له وه‌ڕاندنیان ڕووده‌كه‌نه ناوچه كوێستانییه‌كان.
ئێسته‌یش ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و كه‌سانه‌ى خه‌ڵكى گونده گه‌رمه‌كانن و له‌ناوچه گه‌رمیانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین، ڕوویان كردووه‌ته‌وه كوێستانه‌كانى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و له نزیك ئاوى چه‌م و ڕووباره‌كان ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن.
ئه‌و كۆچه‌ریانه بۆ "وشه"، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده ژیانى مرۆڤ له دوورى گوند و ماڵ و مه‌نزڵگا سه‌خته، به‌ڵام له‌پێنجوێنیش هه‌ست به غه‌ریبى ناكه‌ن و ژیان بۆ ئه‌وان ئاسانتره، چونكه خاوه‌نى چه‌ندان سه‌ر ئاژه‌ڵن و سه‌رقاڵى كارى كشتوكاڵین، ناوچه‌كه ئاوێكى باشیشى لێیه.
كۆچه‌رییه‌كان ده‌شڵێن، بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار مانگ له سنوورى كوێستانه‌كانى پێنجوێن ده‌مێننه‌وه و له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى پایز و زستاندا، ڕووده‌كه‌نه‌وه ناوچه‌كانى پێشووى خۆیان.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى سرووشته‌كه‌یه‌وه و به‌رزى زیاتر له 1400 مه‌تر له ئاستى ڕووى ده‌ریاوه یه‌كێكه له‌ناوچه كوێستانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆچه‌رییه‌كان ڕووى تێده‌كه‌ن.
فۆتۆ: ڕێبین پێنجوێنى