دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كرد بە سەپاندنی سزای توند بۆ سەر وڵاتەكەی ئەگەر فەرمانی ئازادكردنی قەشەیەكی ئەمەریكایی دەرنەكات كە لە توركیا گیراوە، ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌فه‌رمى كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد به‌ناوی "یاسای دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی توركیا"وه كه وه‌رگرتنی قه‌رز له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه سنووردار ده‌كات.
پڕۆژه‌كه بڕیاره‌كه به‌واژووی هه‌ریه‌كه له سیناتۆران بۆب كۆركه‌ر، و بۆب مانێندێز، و جه‌یمس لانكفۆرد، و تۆم تیڵیس، و یاننی شاهین، و بیڵ نیڵسنه‌وه، پێشكه‌ش كراوه و له كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه په‌سه‌ند كرا.
به‌پێى هه‌واڵى سایتى فه‌رمى "
ئه‌نادۆڵۆ" ئامانجی ڕێگریكردنه له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پێدانی قه‌رز به توركیا و به‌ندكردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌ڕه‌گه‌ز توركن و له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ى سیخوڕیكردن و تیرۆر و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ فەتحوڵا گوڵەن و پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ده‌ستگیركراون.
له‌ناوه‌ڕۆكی ڕه‌شنووسه‌كه‌دا ئاماژه دراوه، ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه له به‌رانبه‌ر پێشێلكاریی مافی مرۆڤدا، دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی ته‌مووزیش، ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی رَژد مافی مرۆڤ پێشێڵ كراوه.
به‌پێی پڕۆژه كه بێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمان به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، و بانكی جیهانی، و بانكی بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانی ئه‌وروپا و دامه‌زراوه داراییه جیهانییه‌كان بكه‌ن، بۆ ڕێگریكردن له هاوكاریی دارایی و پێدانی قه‌رز به توركیا.
دوای گرتنی لە 2016 بە تۆمەتی سیخوڕیكردن و تیرۆر و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ فەتحوڵا گوڵەن و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ڕۆژى چوارشه‌مى ڕابردوو، دادگایەكی توركیا بڕیاری دەست بەسەركردنی بۆ ماوەی 50 ساڵ لە شاری ئیزمیری توركیای بەسەر ئەندرۆ برۆ‌نسن، قەشەی كریستیانی ئەمەریكایی سەپاند كە ماوەی 20 ساڵە لە توركیا نیشتەجێیە لەگەڵ بەردەوامی لە دادگاییكردنی.