دورگەی مانگ لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه پێك هاتووه له چوار دوورگه سێ له دوورگه‌كان سه‌ر به وو‌ڵاتى یه‌كگرتووى قه‌مه‌رین و دانه‌كه‌ى تریان له‌ده‌ستى فه‌ڕه‌نسادایه و وه‌ك هاوولاتى فه‌ڕه‌نسایش حیساب نین.
وڵاتى دوورگه‌ى قه‌مەرى یه‌كێكه لەو وڵاته خۆشانه‌ى كه به هه‌رزانترین وڵاتى گه‌شتیارى له‌سه‌ر ئاستى دنیادا داده‌نرێت.
له كۆتایى كیشوه‌رى ئه‌فریقایه و وڵاتێكى ئیسلامییه و زمانى فه‌رمییان عه‌ره‌بى و فه‌ڕه‌نسییه، له ساڵى 1975 دورگەی قەمەر سەربەخۆیی لە فەڕەنسا وەرگرت.
خوێندن له‌و وڵاته له بواره‌كانى پزیشكى و ئه‌ندازیارى زۆر له پله‌كانى پێشه‌وه‌یه و به بڕوانامه‌ى نێوده‌ڵه‌تى هه‌ژمار ده‌كرێت.
خه‌ڵكى دوورگه‌كه خه‌ڵکانێکى ساده و بێ فێڵ و حه‌ز به هاتنى گه‌شتیار ده‌كه‌ن، ته‌نها یه‌ك هوتێل و دوو سووپه‌رماركێتى شارستانى له و وڵاته هه‌یه، هه‌وڵبدە بۆ جارێكیش بێت سه‌ردانى ئه‌م وڵاته بكه‌یت چوونكه دیمه‌نى جوانى ئه‌و وڵاته سه‌رنجى سه‌رجه‌م گەشتیارانى بۆلاى خۆی ڕاكێشاوه.