کۆماری ڕواندا وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا، پایتەختی ئەو وڵاتە شاری کیگالییە، بۆ ساڵى 2017 به پایته‌ختى گه‌شتیارى و خۆشترین وڵاتى ئه‌فه‌ریقیا ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌و وڵاته له ڕووى گه‌شت و گوزار و ژیانه‌وه له پله‌ى گه‌شه سه‌ندن و به‌رزدایه و زۆربه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌فریقا له‌و وڵاته ده‌ژین.
گه‌وه‌رتین باخچه‌ى ئاژه‌ڵى نیشتیمانى له‌و وڵاته‌یه، به‌هۆى جوانى و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی توانیوویه‌تى ساڵانه 30 هه‌زار گه‌شتیار بۆخۆى ڕابكێشێت.
کۆماری ڕواندا، به وڵاتى هەزاران گرد ناسراوه، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کەرتی ئەفریقاوە هاوسنوورە لەگەڵ (لە رۆژهەلاتەوە تەنزانیا، لە باکورەوە ئۆگەندا، لە رۆژئاواوە کۆنگۆی دیموکراتی، لە باشورەوە بۆرۆندی) سەرچاوەکانی ڕوباری نیل لەوێوە هەڵدەقولێن، ئاوهەوایەکی خۆشی هەیە دارستاناویە.
هەردوهۆزی هوتو %80 و توتسی %20 ولات پێک دێنن، بە زمانی کینیا ڕواندا و فەرەنسی و ئینگلیزی قسە دەکەن، هۆکاری شەڕی ناوخۆی ئەو ولاتە دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی داگیرکردنی لەلایەن بەلجیکاوە کە هاندەربووە بۆ دروستبونی دوبەرەکی.
سالی 1962 سەربەخۆی وەرگرتووە، پێشتر بەشێک بوە لە موستەعمەری ڕۆژهەلاتی ئەفریقا لە لایەن ئەڵمانیاووە ، پاشان نەتەوە یەکگرتوەکان خستییە ژێر هێژمونی بەلجیکاوە، واتە لەژێر داگیرکاتی بەلجیکا ڕزگاری وەرگرت. ژمارەی دانیشتوانی ئیستا زیاتر لە 10 ملیۆن کەسە.