شێرپەنجەی سوورێنچك لە ڕێگەی قوتدانی حەبێك ده‌ستنیشان ده‌كرێت

:: PM:07:54:27/07/2018 ‌
شێپرنجەی سوورێنچك نەخۆشیەکی کوشندەیە چونکە زۆربەی جار درەنگ دەستنیشان دەکرێت. بەو پشکنینە ئاسانە دەشێ ئەو نەخۆشیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دەستنیشان بکرێت و نەخۆشەکە لە مردن ڕزگار بکرێت. 

ئەو پشکنینە ئێستا لە زیاتر لە 150 سەنتەری بەریتانیا بەکار دەهێندرێت و لە رێگەیەوە ئەنجامی شێرپەنجەی سورێنچک دەستنیشان دەکرێت.

ئەو كەسانەی بەردەوام پاڵەپەستۆی دەروونیان هەیە، بە ڕێژەیەكی زۆرتر تووشی هەڵگەڕانەوەی ترشی گەدە دەبن، بەگوێره‌ی توێژینەوە پزیشكییەكانیش پاڵەپەستۆی لەڕادەبەدەر كار لە بەرهەمهێنانی ترشی گەدە ناكات، بەڵكوو تەنیا دەبێتە هۆی هەڵگەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچك بەهۆی بوونی ئەو پاڵەپەستۆ دەروونیانەی تووشی مێشك دەبن.

خواردنەوەی چای گەرم و فرێش بەرزترین ئاستی ماددە دژە ئۆكسانەكان دابین دەكات كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە بەتایبەتی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش و ئێسكەكان لەگەڵ پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە. 

پاش جێهێشتنی چای لەناو قۆری بێ قەپاغ، بە كاریگەری گازی ئۆكسجین رێژەی ماددە دژەئۆكسانەكان كەم دەبێتەوە. چێژی چای گەرم لە چێژی چای سارد خۆشترە، هەستی چێژی زمانیش زیاتر بە خواردنەوەی گەرم دەوروژێت. نابێ ئەمەش لە بیربكرێت كە زیاد خواردنەوەی چای یان هەر خواردنەوەیەك كە زۆر گەرم بێت زیان بە سوورێنچك دەگەیەنێت. 

لەگەڵ سەرمای زستاندا چێژ لە چای گەرم وەربگرە، بەڵام بە مەرجێك چایەكەت هێندە گەرم نەبێت كە ببێتە هۆی سووتانی شانەكان، سووتانیش جۆرێكە لە برین و تا رادەیەك شانەكان ئازار دەدات، بەردەوامبوونی ئەو وروژێنەرە لەوانەیە ببێتە ئەگەری گۆڕان لە سروشتی خانەكانی ناوپۆشی سوورێنچك و زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجەی سوورێنچك، ئەوەیش بە پێی چەندین لێكۆڵینەوەی زانستی.



وشە - محەمەد میران