دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ لیژنه‌ى دارایى كارهباییهكانى ئه‌هلى نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى له سنوورى پارێزگاى دهۆك بو مانگى تهمووز ڕاگه‌یه‌ند، كه ئه‌ویش 16 هه‌زار و 500 دیناره، قسه و باس و هه‌رایه‌كى زۆر به‌دواى خۆیدا هێنا.
هاووڵاتیان به لێشاو گله‌ى ده‌كه‌ن و تۆڕه كومهڵاتییهكانى ته‌نیووه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان، و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى له نرخى ئه‌مپێرى كاره‌با بكه‌ن.
ئێقبال عومه‌ر هاووڵاتیه‌كى ده‌ڤه‌رى ئامێدیه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و شه‌ش ئه‌مپێرى هه‌یه و بۆ مانگى تهمووز ده‌بێت نێزیكه‌ى 100 هه‌زار دینار بدات و گله‌یى زۆر له‌سه‌ر نرخ و كوالێتى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان هه‌یه.
هاووڵاتییان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن جگه له گرانى نرخ، كاره‌باى مۆلیده‌كان ڤولتى كه‌م و كوالێتى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان زۆر خراپه و به‌پێى پێویست ناتوانى سوودى لێ وه‌ربگریت.
ڤه‌هێڵ ناجى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مرۆ لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كوبوونهوهیهكى گرنگ و فراوان له‌باره‌ى دیاركردنى نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى ئه‌نجامداوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى پارێزگارى دهۆك و داواكارى گشتى دادگاى دهۆك و هه‌موو قایمه‌قام و به‌رێوه‌به‌رى گشتى نه‌وت و گاز له دهۆك و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى گشتى دهۆك ئاماده‌بوون و دواتر به‌هایى ئه‌مپێرى كاره‌باى دیاركردووه.
گوتیشى، به‌پێى ئه‌و سهعاتانهى كاره‌با كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن مۆلیده‌كانه‌وه بۆ خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك دیارى كراوه، به‌هاى ئه‌مپێرى كاره‌باى دیاركراوه كه ئه‌ویش 16 هه‌زار و 500 دیناره بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك، و دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى خشته‌ى به‌هاى كاره‌با به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه ناتوانین پێداچوونه‌وه و ده‌ستكارى له خشتهكه دا بكه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه ڕاشی گه‌یاند، كه ئه‌وان داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى دهۆك و وه‌زاره‌تى كاره‌با و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌با گشتى زیاتر به هاووڵاتیان بده‌ن، تاكوو به‌هاى كاره‌با مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كه‌متر بده‌ن.
له سنوورى پارێزگاى دهۆك كاره‌با بووته 24 سه‌عاتى و هه‌ركاتێك كاره‌باى گشتى بڕا، یه‌كسه‌ر كاره‌باى مۆلیده به هاووڵاتیان ده‌درێته‌وه، و بۆ مانگى حه‌وت زیاتر له 14 سه‌عات كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتیان ده‌درێته‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى