باڵوێزی ڕووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داواى له وڵاتان كرد، له بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورى سووریا به‌شداریى بكه‌ن و وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپاش ئه‌و داوایه‌یان ره‌ت كرده‌وه و پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد تا گۆڕانكارى سیاسى له سووریا ئه‌نجام نه‌درێت، له بووژاندنه‌وه و ئاودانكردنه‌وه‌ى سووریا به‌شدار نابن.
دوێنێ دیمترى بۆلیانسكى باڵوێزى رووسیا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، داوایه‌كى له‌باره‌ى ئابوورى سووریا ئاراسته‌ى وڵاتانى دنیا كرد و هه‌رزوو داواكارییه‌كه‌ى له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌ت كرایه‌وه.
داواكه‌ى ڕووسیا ئه‌وه‌بوو، وڵاتان هاوكارى بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورى سووریا بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و وڵاته دووباره بونیاد بنرێته‌وه.
دیمترى بولیانسكى گوتى، پێویسته وڵاتان هاوكارییه‌كان به خواسته‌كانى گۆڕانكاریى سیاسى نه‌به‌ستنه‌وه، چونكه سووریا پێویستییه‌كى زۆری به كه‌ره‌سته‌ى بونیادنانه‌وه و سووته‌مه‌نى هه‌یه.
وه‌ك
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌م داوایه‌ى ڕووسیا به ته‌واوى له لایه‌ن وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌ت كرایه‌وه.
له‌وانه فرانسوا دولاتهرى باڵوێزى فڕه‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتى، "ئه‌سه‌د خه‌ریكه بێ ئاشتى سه‌ركه‌وتنه‌كانى خۆى تۆمار ده‌كات، ئێمه له دووباره بونیادنانه‌وه‌ى سووریا به‌شدار نابین، ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ى كرده‌یى له سیاسه‌تى سووریا ئه‌نجام نه‌درێت له دوو پرۆسه‌ى ده‌ستوورى و هه‌ڵبژاردن".
دووپاتی كرده‌وه، قۆناغى گواستنه‌وه‌ى سیاسى مه‌رجى سه‌ره‌كیى سه‌قامگیرییه له سووریا، بێ ئه‌م مه‌رجه نه فڕه‌نسا و نه یه‌كێتى ئه‌وروپا له هیچ هه‌وڵێك بۆ بونیادنانه‌وه‌ى سووریا به‌شدار نابن.