ناوی پیپی دیسان هاتۆتەوە ناو باسان

:: AM:10:00:28/07/2018 ‌

پیپی پورتوگالی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووبارە هاتۆتەوە ناوباسان و بۆتەوە جێگەی بایەخی یانە گەورەكانی ئەوروپا.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: پیپی لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە داواكاری پێگەیشتووە بۆ یاریكردن لە ریزی یانەی ویڵڤەرهامتۆن كە ئەمساڵ سەركەوتووە بۆ خولەكە.

پیپی كە وەرزی رابردوو لە ریزی یانەی بێشكتاشی توركی یاری كرد، لە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیادا ئاستێكی ناوازەی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال پێشكەش كرد و ئەمە بووە هۆی ئەوەی دووبارە ناوی بێتەوە ناو باسان.

دەستەوارەكەی یانەی وڵڤەرهامتۆن بۆ یانەی بێشكتاش بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ پیپی بە هاكەی 7 ملیۆن پاوەن بووە.

جگە لە یانەی وڵڤەرهامتۆن، پیپی لە خولی تۆپی پێی وڵاتەكەشی داواكاری پێگەیشتووە و یانەی پۆرتۆ بەفەرمی داوای لێ كردووە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵیاندا ركابەری لەسەر ناسناوی خولی پلە یەكی پورتوگال بكات.

جێی باسە پیپی هاوینی پارساڵ بەشێوەی ئازاد و بێ بەرامبەر ریزی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی بێشكتاشەوە كرد دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە ریزی یانەی شاهانە یاری كرد و چەندان دەستكەوتیشی لەگەڵ یانەكە بەدەستهێنابوو.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م