دوێنێ له تویتێك دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند به‌هۆى قه‌شه ئهمهریكییكهوه، ئه‌مه‌ریكا سزاى توند به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنێ.
وه‌ك رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له تویته‌كه‌ى نووسیویه‌تى، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سزاى توند به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنێ، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆره قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆنى گرتووه".
هه‌ر له تویته‌كه‌ى تره‌مپ وه‌سفى قه‌شه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و مه‌سیحییه‌كى نایابه، خاوه‌ن خێزانه، به‌ده‌ست مه‌ینه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێ، ئه‌و كه‌سێكى باوه‌ڕدارى بێ گوناهه ده‌بێت هه‌ر ئێسته ئازاد بكرێت".
مایك پێنس جێگرى تره‌مپ هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ى تره‌مپى له دژى توركیا دووباره كردووه‌ته‌وه، دوێنێ پێنس پێوه‌ندى به قه‌شه‌كه كردووه و دواتریش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كچى قشهكه گوتوویه‌تى، "من به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م، وه‌ك به‌ڵێنم به باوكت داوه، من و سه‌رۆك تره‌مپ به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئازادكردنى باوكت".
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى تره‌مپ و جێگره‌كه‌ى هه‌رزوو له‌لایه‌ن به‌رپرسانى توركیاوه وه‌ڵامیان درایه‌وه، دوێنێ مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانیان دایه‌وه.
له‌وانه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له تویتێك نووسیویه‌تى، "كه‌س ناتوانێ فه‌رمان به‌سه‌ر توركیاوه بكات، ئێمه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین، سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌ر شوێنێك بێت".
گرتنى قه‌شه ئه‌ندرۆ به تۆمه‌تى "تیرۆر و سیخوڕ‌ى" له‌لایه‌ن توركیاوه، یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى دوو ساڵه گرژى له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا دروست كردووه.