شه‌یما هیلالى له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ گۆڤارێكى عه‌ره‌بى ره‌تى ده‌كاته‌وه خۆى به ئه‌لیسا به‌راورد بكات و باسى له هه‌ندێك نهێنیى هاوسه‌ره‌كه‌شى ده‌كات.
شه‌یما هیلالى یه‌كێكه له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كانى عه‌ره‌ب و به‌ره‌گه‌ز توونسییه و دانیشتووى ئیماڕاته، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى "
سیدتى" شه‌یما باس له‌وه ده‌كات ئاماده نییه ئه‌وه قبووڵ بكات به ئهلیساى هونه‌رمه‌ند به‌راورد بكرێت، چونكه وه‌ك ده‌ڵێ "ئه‌لیسا ناز به‌سه‌ر كۆمپانیاكانه‌وه ده‌كات".
له به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه‌یدا شه‌یما باس له هه‌ندێك نهێنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات كه پیاوێكى ئه‌ڵمانییه، ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌م پیاوه‌م وای لێ كردم ژیانم زیاتر خۆش بوێ، بۆیه من یه‌كێكم له‌وانه‌ى هانى خه‌ڵك ده‌ده‌م هاوسه‌رگیرى بكه‌ن".
هه‌ر له‌باره‌ى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه شه‌یما باس له‌وه ده‌كات مێرده‌كه‌ى 20 ساڵه له دوبه‌ى نیشته‌جێیه، ئه‌و به‌زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى ده‌ده‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌یما ده‌ڵێ، "%70ی قسه‌كانى نێوانمان به ئینگلیزییه".
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى شه‌یما باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كترناسینیان به‌رێكه‌وت بووه، له ئێواره‌خوانێكى هاوڕێیانه بووه و دواى ساڵێك هاوسه‌رگیرییان به‌یه‌كه‌وه كردووه.
شه‌یما له ساڵى 1984 له توونس له دایك بووه و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى هونه‌ریشى له میانه‌ى پرۆگرامى ستار ئه‌كادیمى بوو.