فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سعوودیه و هاوپه‌یمانانی، هێرشێكی چڕیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و بنكه سه‌ربازییه‌كانی باكوری وڵاته‌كه‌یان بۆردمان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاژانسی
sputnikی ڕووسی ڕاگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعا و بنكه‌ی سه‌ربازی دیلمی باكوری وڵاته‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سعوودیه و هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی چه‌كدارانی حووسی، شه‌ش هێرشیان كردوونه‌ته سه‌ر و بۆردمان كراون.
له چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی زیاتر له 50 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی چه‌كدارانی حووسییه‌كان له ناوچه‌كانی حه‌دیده و حه‌جه و عومران و سه‌عده و ڕیمه و بۆردمانیان كردوون.
له مانگی ڕابردوویش سه‌ربازانی یه‌مه‌ن به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی سعوودیه و وڵاتانی عه‌ره‌بی هێرشیان كرده سه‌ر حووسییه‌كان و توانییان به‌نده‌ری حه‌دیده كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستانی حووسی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و سه‌نعای پایته‌ختیان داگیر كردووه، هاوكات سعوودیه كه‌وتووه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه و گرووپی چه‌كداران ڕۆژانه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ڕیاز ده‌كه‌ن و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانیی هێرشه‌كان، جگه له بوونی ته‌نگژه و قاتوقڕی له یه‌مه‌ن.