به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره و به‌رلین، بڕیاره ئه‌ردۆغان له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر به‌سه‌ردانێك بگاته ئه‌ڵمانیا و له‌گه‌ڵ ڕاوێژكار و به‌رپرسانی وڵاته‌كه كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مه به یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت له ساڵی 2014وه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.
ڕۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌ردانه‌كه بۆ دووباره پته‌وكردن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیایه، دوای ئه‌وه‌ی ناكۆكی تێكه‌وت له دوای شكستهێنانی كوده‌تای ساڵی 2016ی ئیسته‌نبوڵ و گرتنی هاووڵاتییان و ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌ڵمان له‌لایه‌ن توركیا.
له مانگی یه‌نایه‌ری ڕابردوو، سیگمار گابریێل وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵوی هاوتا توركییه‌كه‌ی چاویان به‌یه‌ك كه‌وت و دووپاتیان له به‌هێز مانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوانیان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی دێنیز یوجێل ڕۆژنامه‌نووس كه بۆ ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی كاری ده‌كرد له‌لایه‌ن توركیاوه گیرا، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی تری ئه‌ڵمانی له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی كوده‌تاكه له توركیا گیرا، به‌مه‌یش گرژی كه‌وته پێوه‌ندی نێوان به‌رلین و ئه‌نكه‌ره.