به‌م ڕێیه‌ سروشتییانه‌ بالووكه‌ له‌ناوبه‌ره‌

:: PM:12:07:28/07/2018 ‌
بالووكە زيادبوونێكی نائایی و بێ ئازارە، به‌ڵام شێوەیەكی ناشرین ده‌به‌خشێ بەو شوێنەی كە تێیدا دروست دەبێت، بۆیە باشترە بە زوویی چارەسەر بكرێت، لێرەدا باس لەو رێیانە دەكەین كە گرنگن بۆ چارەسەركردنی بالووكە، هه‌مووان پێویستە بیزانن، تا به‌ خێرای ڕێ لە گەشەكردنی بالووكەكان بگیرێت.

یەكەم: بەكارهێنانی پلاستەر، لەپێش چوونە نێو جێگە پارچەیەكی بچووك پلاستەر بەكاربهێنە بۆ هەریەكێك لە بالووكەكان، تا ئەو كاتەی هەست بە نەمانی بالۆكەكان دەكەیت، پاش بەستنی بالۆكەكان دەتوانرێت پاك بكرێتەوە بە تەنێكی زبر یان پارچە لۆكەیەك، بەكارهێنانی پلاستەر رێگری دەكات لە برینداربوونی بالۆكەكان.

دووەم: سركەی سێو، چەندان گرفتی جوانی و تەندروستی بە بەكارهێنانی سركەی سێو چارەسەر دەكرێت، چونكە ترشێكی زۆر بەناوبانگە،  چارەسەری بالۆكەی دەم و چاویش دەكات، تنیا پێویستت بە پارچە لۆكەیەكی بچووك دەبێت و پاشان بە سركەی سێوەكە تەڕی بكە و لەسەر بالووكەكان دایبنێ‌ و بە پارچە لە فافێك یان پلاستەر بیبەستە، شەوانە ئەم كردارە دووبارە بكەرەوە تاهەست بە نەمانی بالووكەكان دەكەیت.

سێیەم: رۆنی گەڵای چا، رۆنی گەڵای چا زۆر گرنگە بۆ پێست و بابەتەكانی جوانكاری و لە دروستكردنی چەندان پێكاتەی رۆژانە و پێستدا بەكاردەهێنرێت،  هەروەها بۆ چارەسەركردنی بالووكەی دەمووچاو بەسووده‌ و ڕاستەوخۆ رۆنی گەڵای چا بەكاربهێنە بۆ بالووكەكان، باشترە دلۆپێك رۆنی گەڵای چا لەگەڵ كەوچكێكی چا ئاوی تێكەڵ بكرێت.

چوارەم: توێكڵی مۆز، هەرچەندە ئەم خاڵە بە سەیر دادەنرێت لە چارەسەركردنی بالووكە، بەڵام توێكڵی مۆز بۆ بالووكە زۆر گرنگە و دەتوانرێت پارچەیەكی بچووك لە توێكڵی مۆز بخرێتە سەر بالووكەكان و پاشان ببەسترێت یان بەشێوەی لێكخشاندن بەكاربێنرێت، توێژینەوەكان ده‌ریانخستووه‌ بەشێوەی لێكخشاندن كاریگەری زیاترە و خێراتر بالووكەكان له‌ناو ده‌بات.



وشە - ئاوات ئازاد