زۆرن ئەو زەیتانەی كە بۆ چێشتلێنان بەكاردەهێنرێت، یەكێك لەو زەیتانە گوڵەبەرۆژەیە، كە لە تۆوی گوڵەبەرۆژە بەرهەم دەهێنرێت، میسڕییە كۆنەكان لە سەدەكانی پێشوودا سوودیان لە زەیتی گوڵەبەرۆژە وەرگرتووە، بۆ ڕەنگكردنی قوماش، له خوارهوه سوودهكانی دهخهینهڕوو.
رووەكی
گوڵەبەرۆژە بۆ چەندان مەبەستی تر جیا له چێشلێنان و بهكارهێنانی وهكو ڕۆن بهكاردێ، كه بریتین لهمانهی خوارهوه:
*رووەكی گوڵەبەرۆژە وشك دەكرێتەوە بەكاردەهێنرێت، وەكو بەهاراتێكی جێگرهوهی زەعفهران.
*رۆنەكەی بەكاردەهێنرێت لە دروستكردنی بۆیەی رەنگدار و قەڵەم و وارنیش.
*رۆنەكەی وەكو جێگرهوهی ڕۆنی تۆوی كەتان و ئەو زەیتانەی كە بۆ دروستكردنی تابلۆ سوودیان لێ وهردهگیرێ، بەكاردەهێنرێت.
*ئافرەتی چینی رۆنی گوڵەبەرۆژە وەكو نەرمكەرەوەی قژ بەكاردەهێنن.
ئەگەر رۆنی گوڵەبەرۆژە بەكاردەهێنیت بۆ چێشتلێنان، پێویستە ئەم زانیارییانە بزانیت، توێژینهوهكان سهلماندوویانه كه ڕۆژنی گوڵهبهڕۆژه تایبەتمەندی دەرمانی هەیە بەتایبەتی لە چاخەكانی ناوەراستدا بەكارهێنراوە، بۆ قەبزی و هەناسە تەنگی زۆر گرنگە، چینیەكان بەشێوەیهكی راستەوخۆ پەڕی گوڵەبەرۆژە بەكاردەهێن بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی، كەمكردنەوەی بەڵغەم، چالاككردنەوەی سووڕی خوێن.
سوودەكانی زەیتی گوڵەبەرۆژە بۆ تەندروستی لەش:
یەكەم: مەترسیەكانی نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە وە ڕێ لە رەقبوونی دەمارەكان دەگرێت خوێنبەرەكان پتەو دەكات.
دووەم: ناتەواوییەكانی پێست چارەسەر دەكات، بە تایبەتی زیوانی ڕەش و زیپكە، بەشێوەیەكی گشتی پێست باشتر دەكات.
سێیەم: بۆ ئەوانەی كە ئازاری جومگە و ماسوولكەكانیان هەیە زۆر بەسوودە بەتایبەتی ئەو ئازارەی كە بەهۆی زەبر یان هەوكردنەوە دروست دەبێت، بەم زەیته شوێنەكه بشێلە كە تووشی ئازار بووه، لە ماوەیەكی كەم دا هەست بە نەمانی ئازارەكە دەكەیت.
چوارەم: ئازاری سووڕی مانگانه كەم دەكاتەوە و ڕۆیشتنی خوین باشتر دەكات و ڕێ لە مەیینی خوێن دەگرێت.
زەیتی گوڵەبەرۆژە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەش، بەڵام نابێت تا ئاستێك گەرم بكرێت كە ببێتە هۆی لەناوبردنی ئەو ئاوێتانەی كە گرنگن تێیدا. چونكە زیان بە ڕەگە ئازادەكان دەگەیەنێت و بەمەش مەترسی بۆ سەر تەندروستی لەش دروست دەكات، بە بەراورد بە زەیتەكانی تر زەیتی گوڵەبەرۆژە توانایی بەرگەگرتنی گەرمی زیاترە، بۆیە بۆ چێشتلێنان باشترە.